Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا سیستمێكی‌ به‌رگری‌ موشه‌كی‌ تاقیكرده‌وه‌؛ به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو


ئاژانسی به‌رگری مووشه‌كی ئه‌مریكا له‌ دوورگه‌كانی هاوای سیستمی به‌رگری مووشه‌كی بالیستی تاقیكرده‌وه‌، به‌ڵام سیستمه‌كه‌ نه‌یتوانی به‌ر به‌ مووشه‌كێك بگرێت كه‌ له‌ فڕۆكه‌وه‌ ئاراسته‌كرابوو.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاند "ئاژانسی به‌رگری مووشه‌كی و كۆمه‌ڵه‌ی تێستی مووشه‌كی به‌رگری Aegis Ashoreی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی هه‌ڵدانی مووشه‌كی زه‌ریای هێمن كه‌ له‌ دوورگه‌ی کاوای هاوایه‌، به‌ مووشه‌كی 3 Block IIAی مووشه‌كی ستاندارتی راسته‌قینه‌ تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجامدا".

كه‌ناڵی سی ئێن ئێن-ی ئه‌مریكی، پشت به‌ستن به‌ لێدوانی زۆرێك له‌ به‌رپرسانی به‌رگری له‌ هه‌واڵێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ئه‌و مووشه‌كه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیای به‌رگری Rheythonه‌وه‌ په‌ره‌ی پێدراوه‌ نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و مووشه‌كانه‌ بپێكێت كه‌ له‌ فڕۆكه‌وه‌ هه‌ڵدراون.

له‌ كاتێكدا پنتاگۆن خۆی به‌دوورده‌گرێت له‌ روونكردنه‌وه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌، سی ئێن ئێن باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ سوپای ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاره‌كانی سه‌رنه‌كه‌وتنی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

سیستمه‌كه‌ كه‌ له‌ قۆناغی په‌ره‌پێداندایه‌ بۆ به‌رگرتن له‌ مووشه‌كی بالیستی مامناوه‌ند دروستكراوه‌، هاوكات ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ئه‌و سیستمه‌ به‌شێكی به‌تایبه‌تی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئه‌مریكایه‌ له‌ زه‌ریای هێمن دژ به‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی مووشه‌كی كۆریای باكوور.

سیستمی مووشه‌كی Aegis Ashore كه‌ پێشتر له‌ كه‌شتییه‌كانی Aegis به‌كارده‌هێنرا، له‌م قۆناغه‌دا سیستمه‌كه‌ توانای له‌ وشكانییه‌وه‌ بۆ ئاسمان تاقیكرایه‌وه‌. 

613 جار خوێندراوەتەوە
01/02/2018

بابەتی زیاتر