Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبه‌ینێ سایلۆی‌ سلێمانی‌ ده‌ته‌قێنرێته‌وه‌


بەشی ڕاگەیاندنی کۆمپانیای هیوا ڕەئوف بۆ وەبەرهێنان و پەرەپێدان رایگه‌یاندووه‌ کۆمپانیاكه‌یان  ڕۆژی هەینی ٢-٢-٢٠١٨ هەڵدەستێت بە روخاندنی سایلۆی کۆنی سلێمانی بە شێوەی تەقاندنەوەی کۆنترۆڵکراو بەسەرپەرشتی هەردوو کۆمپانیای (ASI) ئەمریکی و (EGE NITRO) تورکی و بە ئاگاداری سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پاش گرتنەبەری ڕێکاری سەلامەتی و ئەمنی، بۆ دروستکردنی پرۆژەیەکی وەبەرهێنانی گەورە لەشوێنی زەوی سایلۆکە.


كۆمپانیای‌ هیوا راشیگه‌یاندووه‌ "سایلۆی کۆنی سلێمانی پێکهاتووە لەسێ بەشی سەرەکی، دوو گەنجینە بە بەرزی چل مەتر و تاوەرێک بە بەرزی شەست مەتر. بۆ ڕووخاندنەکەی پێویستی بەوە دەکرد گونجاوترین و سەلامەتترین ڕێگا هەڵبژێرین، پاش ڕاوێژکردن لەگەڵ چەندین کۆمپانیای تایبەتمەندی بیانی، ڕێگای ڕووخاندنی سایلۆکە بە شێوەی تەقینەوە پەسەند کرا."

1265 جار خوێندراوەتەوە
01/02/2018

بابەتی زیاتر