Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆبونه‌وه‌ی نێوان عه‌بادی و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان ده‌ستی پێكرد



په‌یام ـ 


كۆبونه‌وه‌ی نێوان عه‌بادی و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ و داواكارییه‌كانی‌ كورد له‌ كۆبوونه‌وه‌دان. 

دوێنی له‌ دانیشتنی په‌ڕله‌ماندا حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق ڕایگه‌یاندبوو: به‌پێی‌ ژماره‌ی‌ دانیشتووان به‌شه‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێمیان له‌ پرۆژه‌یاساكه‌دا دیاری‌ كردووه‌، به‌ر له‌ دانیشتنه‌كه‌ش، فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا بایكۆتكردنی‌ گفتوگۆكانی‌ تایبه‌ت به‌ مووچه‌یان ڕاگه‌یاند.

فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاندبوو له‌سه‌دا 17ی‌ به‌شه‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم  و داواكارییه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ كورد له‌ پرۆژه‌یاساكه‌دا جێگیر نه‌كراوه‌، بۆیه‌ ئاماده‌ نین بچنه‌ ژێر باری‌ ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ قورسه‌ی‌ كه‌ ده‌نگی‌ پێ‌ بده‌ن. 

هه‌رچه‌نده‌ دوێنێ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌ دووه‌م له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسی‌ بودجه‌ی‌ 2018ی‌ عێراق بانگهێشتی‌ په‌رله‌مان كرابوو، به‌ڵام به‌هۆی‌ ناڕه‌زاییه‌كان و بایكۆتكردنی‌ دانیشتنه‌كه‌ له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانه‌وه‌، گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ شكستی‌ هێنا.


415 جار خوێندراوەتەوە
01/02/2018

بابەتی زیاتر