Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌فریقای باشور.. 950 كرێكار له‌ ژێرزه‌وی گیریان خواردووه‌


په‌یام ـ 

950 كرێكاری كانێكی ئالتوون له‌ ئه‌فریقای باشوور له‌ ژیر زه‌وی گیریان خواردووه‌، ئه‌مه‌ش دوای هه‌ڵكردنی زریانێكی به‌هێز و بڕینی كاره‌با له‌سه‌ریان ئاسانسواره‌كانیان له‌كاركه‌وتووه‌ و ڕێگه‌ی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یان لێگیراوه‌. 

سه‌رپه‌رشتی كرێكاره‌كان ڕایگه‌یاند به‌بێ ته‌زووی كاره‌با ئه‌و كرێكارانه‌ی كه‌ له‌ شه‌فتی شه‌ودا كارده‌كه‌ن ناتوانن بێنه‌وه‌ سه‌ره‌وه‌، به‌ڵام حاڵیان باش دیاره‌ و تائیستاش توانراوه‌ 65 دانه‌یان ڕزگاربكرێن. 
ئه‌وه‌یشی وت كه‌ خواردن و ئاویان پیده‌گه‌یه‌نن و له‌ نزیكترین كاتدا ڕزگاریان ده‌كه‌ن. 

ئه‌فریقای باشور به‌ پێشه‌نگی به‌رهه‌مهێنانی ئاڵتوون داده‌نرێت، به‌ڵام له‌ڕووی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تییه‌وه‌ گله‌ییه‌كی زۆر له‌سه‌ر كارگه‌كانی ده‌ركردن و به‌رهه‌مهێنانی ئاڵتوون هه‌ن. 

691 جار خوێندراوەتەوە
01/02/2018

بابەتی زیاتر