Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق مەرزە لاوەکی و نافەرمیەکانی هەرێمی داخست


په‌یام ـ 

عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا بڕیاردەری لیژنەی بازرگانی ومافی بەکاربەر لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داخستنی سەرجەم دەروازە لاوەکیەکانی نێوان هەرێم و وڵاتانی دراوسێی عێراقی دابوو، له‌ ئێستادا  وەزارەتی ناوخۆی عێراقی فیدڕاڵ  هێزەکانی پاسەوانی سنوری هەرێمیان، کەسەربە حکومەتی فیدڕاڵن ئاگادارکردۆتەوە تاکو  ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ داخستنی سەرجەم مەرزەلاوەکیەکان لەماوەی (۲٤)کاتژمێردا.

ئه‌و بڕیارده‌ره‌ ئه‌وه‌یشی ڕونكرده‌وه‌ كه‌ لە ۱ی شوباتەوە بڕیارەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی پاسەوانی سنورەوە چۆتە بواری جێبەجێکردنەوەو سەرجەم مەرزودەروازە لاوەکیەکانی نێوان هەرێم و وڵاتانی دراوسێ داخران کەپێشتر جوڵەی زۆریان تێدابوو.

هه‌روه‌ها وتیشی: تائێستا نازانرێت هۆکاری داخستنی ئەو مەرزو دەروازە لاوەکی ونافەرمیانەچین، وە ڕوون نەکراوەتەوە کەبۆچی بڕیارێکی لەوشێوەیە دراوە، کەئایا تاکو کەی داخستنەکەی بەردەوام دەبێت، کاتی دەبێت یان بۆهەمیشەدادەخرێن.

عه‌بدولڕه‌حمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ئەندامانی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەو بابەتە ئاگادارکراونەتەوە تاکو بەدواداچون بکرێت لەبارەیەوە. 

دەیان مەرز و دەروازەی نیمچەفەرمی ولاوەکی لەسنورەکان هەن کە بژێوی ژیان وگوزەرانی سەدان وهەزاران خێزان و هاوڵاتی هەرێمیان لەسەرەو بەداخستنی یەکجاری ئەو مەرزودەروازانە هەزاران هاوڵاتی تری ئەم هەرێمەلەم دۆخە خراپەی دارایی وبێ موچەییەدا بێکار دەبن و کاریگەریش دروست دەکەن لەسەر چۆڵبونی زیاتری گوندەکان بەتایبەت ئەو گوندانەی کە مەرزی لاوەکیان لێوە نزیکە یاخود پێیدا دەڕوات .

شایه‌نی باسیشه‌ مەرزو دەروازە لاوەکیانە ڕۆڵێکی زۆر باشیان بینی لەڕاگرتنی نرخی کاڵاوشمەک وبەرزنەبونەوەی نرخەکانیان لەو چەند مانگەی کە دەروازە نێودەوڵەتیەکانی باشماخ وپەروێزخان وحاجی ئۆمەرانی هاوسنور بە (ڕۆژهەڵاتی کوردستان )کۆماری ئیسلامی ئێران  داخرابون وجموجۆڵی بازرگانیان تێدا وەستێنرابوو.

1290 جار خوێندراوەتەوە
02/02/2018

بابەتی زیاتر