Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كتێبه‌كه‌ی ده‌میرتاش به‌ناوی سه‌حه‌ر بڵاوكرایه‌وه‌


په‌یام ـ 


دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ پێنج شه‌ممه‌ ناوه‌ندی غه‌زه‌لنوس له‌ مه‌راسیمێكدا له‌ ژێر ناونیشانی " سه‌حه‌ر، ئه‌وچیرۆكانه‌ی ئه‌ردۆگان نه‌یتوانی زیندانی بكات" كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكی سه‌حه‌ر له‌ نوسینی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، به‌ وه‌رگێڕانی فه‌رهادچۆمانی بڵاوكرده‌وه‌. 

كتێبه‌كه‌ی ده‌میرتاش لە دوتوێی 142 لاپەڕەدا و لە 12 چیرۆك پێكهاتووە كە سەرجەمیان كێشە كۆمەڵایەتییەكان و دابونەریتی كۆمەڵگا دەخەنەڕوو، چیرۆكەكان لە ڕاستییەوە وەرگیراون و بە زمانێكی ئەدەبی و سادە نوسراونەتەوە.

به‌ختیار حه‌مه‌سور كه‌ له‌ مه‌راسیمی بڵاوبونه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ خوێندنه‌وه‌یه‌كی گشتی بۆ چیرۆكه‌كان كرد به‌ دیجیتاڵ میدیای په‌یامی راگه‌یاند: چیرۆكه‌كانی ده‌میرتاش ده‌چنه‌ خانه‌ی چیرۆكی ریالیستیكی سیاسییه‌وه‌، كه‌ ڕووداوه‌ ڕاسته‌قینه‌كانی ژیان ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش دوباره‌ په‌یوه‌ندیه‌ دانه‌بڕاوه‌كه‌ی به‌ینی سیاسه‌ت و ئه‌ده‌بیات نوێ ده‌كاته‌وه‌. 
تایبه‌تمه‌ندی له‌م چیرۆكانه‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م چیرۆكانه‌ به‌ته‌نیا گێڕانه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌نین، به‌ڵكو گێڕانه‌وه‌یه‌كه‌ تاوه‌كو ئه‌و ڕاسته‌قینه‌یه‌ی هه‌یه‌ بیگۆرین به‌ره‌و باشتر. 

به‌ختیار ئه‌وه‌یشی وت: كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكی سه‌حه‌ر به‌رهه‌می دۆخی نائاساییه‌: زیندان نوسه‌ری ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكه‌یه‌، سەڵاحەدین دەمیرتاش، پاش ئەوەی لە هەر کردەیەکی سیاسی دادەبڕێنرێت و هەموو مافێکی لە چوارچێوە و دیوارێکی تەنگەبەر و بێ ئایندەدا دەپەستێورێت، دیسان ئەم پرسە دەتوانێ مانا پەیدا بکاتەوە و دەنگمان بخەینەوە پاڵ دەنگی ئەو نووسەرانە و دووبارە بپرسینەوە: «ئەدەبیات چی پێ دەکرێت؟» ئەم کتێبە و چیرۆکەکانی، دەتوانن خودی وەڵامەکە بن.

هیوا و به‌رخۆدان دیسان دوو تایبه‌تمه‌ندی په‌یامی چیرۆكه‌كانن كه‌ ئه‌مه‌ش دوباره‌ درێژكراوه‌ و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رخۆدان و خه‌باتی باكوره‌. 


627 جار خوێندراوەتەوە
02/02/2018

بابەتی زیاتر