Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی‌ عێراق ژماره‌یه‌ك تانكی پێشكه‌وتوو له‌ڕوسیا ده‌كڕێت


په‌یام ـ 

سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵی‌ ڕوسیا ئاشكرایانكرد حكومه‌تی‌ عێراق ژماره‌یه‌ك تانكی‌ جۆری‌ تی‌72 بی‌ له‌ڕوسیا كڕیوه‌، كه‌ تانكێكی‌ پێشكه‌وتووه‌و تایبه‌ت به‌سوپای‌ عێراق دروستكراوه‌، هه‌ر به‌پێی‌ ئه‌و سه‌رچاوانه‌ 73 له‌و تانكانه‌ له‌ماوه‌ی‌ داهاتوودا ڕه‌وانه‌ی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست ده‌كرێن، كه‌ پێده‌چێت مه‌به‌ست له‌ناردنیان بێت بۆ عێراق.

ئه‌و جۆره‌ تانكه‌ به‌جۆرێك په‌ره‌ی پێدراوه‌ كه‌ده‌توانرێت به‌بێ‌ ئیشپێكردنی‌ بزوێنه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ سوود له‌چه‌كه‌كانی‌ وه‌ربگرێت له‌ڕێگه‌ی‌ جێگیركردنی‌ یه‌كه‌یه‌كی‌ وزه‌ی‌ یه‌ده‌گه‌وه‌، هاوكات ئه‌و تانكه‌ خاوه‌نی‌ چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی‌ دیكه‌یه‌ كه‌ له‌تانكه‌كانی‌ پێشتردا بوونی‌ نه‌بووه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كان سوپای‌ عێراق ده‌توانێت به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر سوود له‌و تانكه‌ ڕوسیه‌ وه‌ربگرێت به‌راورد به‌تانكی‌ جۆری‌ ئه‌برامزی‌ ئه‌مریكی‌ كه‌سه‌ره‌ڕای‌ پێشكه‌وتوویه‌كه‌ی‌ به‌ڵام له‌عێراق ناوبانگێكی‌ باشی‌ نیه‌.

931 جار خوێندراوەتەوە
02/02/2018

بابەتی زیاتر