Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانی‌ عێراق كۆده‌بێته‌وه‌و ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ یاسا ده‌خرێنه‌ ده‌نگدانه‌وه‌

ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ یاسا ده‌خرێنه‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

بڕیاره‌ پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ دانیشتنی‌ ژماره‌ 9ـی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، له‌دانیشتنه‌كه‌دا درێژه‌ ده‌درێت به‌لێپێچینه‌وه‌ له‌وزیری‌ كاره‌بای‌ عێراق كه‌له‌دانیشتنی‌ ڕابردووی‌ په‌رله‌ماندا بانگهێشت كرابوو.
به‌پێی‌ كارنامه‌ی‌ دانیشتنه‌كه‌ ڕه‌شنووسی‌ بڕیارێك ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان هه‌ردوو ده‌زگای‌ شه‌هیدان و زیندانیانی‌ سیاسی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ند" له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی‌ هه‌رێم له‌ڕووی‌ ئیداری‌ و داراییه‌وه‌.
هاوكات ڕه‌شنووسی‌ بڕیاری‌ به‌تاڵانبردنی‌ نه‌وت دووباره‌ ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسای‌ ده‌ستخستنی‌ موڵك و ماڵ به‌شێوه‌ی‌ نا یاسایی ده‌كرێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ده‌نگدان بۆ دیاریكردنی‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ڕووداوه‌كانی‌ دووزخورماتوو، له‌دانیشتنه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆدا كه‌بڕیاره‌ كاتژمێر11 به‌ڕێوه‌بچێت ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ یاسای‌ دیكه‌ ده‌خرێنه‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

435 جار خوێندراوەتەوە
03/02/2018

بابەتی زیاتر