Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جۆن سولیفان:هه‌ڵه‌ی وا دووباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانمان له‌ عێراق بكشێنینه‌وه‌

به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ ئه‌مریكا باس له‌كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌عێرق ده‌كات و ده‌ڵێت" جارێكی‌ تر هه‌ڵه‌ی‌ له‌و جۆره‌ دووباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌.

جۆن سولیفان جێگری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی‌ جارێكی‌ دیكه‌ هه‌ڵه‌ی‌ كشانه‌وه‌ی‌ پێشوه‌خت له‌عێراق دووباره‌ ناكاته‌وه‌، سولیفان له‌لێدوانێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد" سه‌ره‌ڕای‌ تێكشكانی‌ ڕێكخراوی‌ داعش له‌ڕووی‌ سه‌ربازیه‌وه‌، به‌ڵام تائێستا ئه‌و ڕێكخراوه‌ مه‌ترسی‌ ماوه‌و پاشماوه‌كانی‌ هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر ئاسایشی‌ عێراق.
سولیفان كه‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو سه‌ردانی‌ عێراقی‌ كرد ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا" ناكرێت له‌ مه‌ترسی پاشماوه‌كانی‌ داعش بێ ئاگابین و جارێكی‌ تر هه‌ڵه‌ی‌ كشانه‌وه‌ی‌ پێشوه‌خت له‌عێراق دووباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌.
سولیفان 28ـی‌ مانگی‌ ڕابردوو له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق كۆبۆوه‌و پشتیوانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ عێراق دووپاتكرده‌وه‌" به‌تایبه‌ت له‌بواره‌كانی‌ ئابوری‌ و وه‌به‌رهێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كانی‌ شه‌ڕی‌ داعش.


662 جار خوێندراوەتەوە
03/02/2018

بابەتی زیاتر