Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌: هه‌ندێك لایه‌ن نایانه‌وێت كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ ڕایگه‌یاند هه‌ندێك لایه‌ن نایانه‌وێت كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن.

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌چاوپێكه‌وتنێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد" هه‌ندێك لایه‌ن به‌پاساوی‌ بنیاتنانی‌ ده‌وڵه‌تی كوردی نایانه‌وێت كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ربكرێن، وتیشی‌ به‌ڵام ئێمه‌ به‌ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵانه‌ ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌و پێداگری ده‌كه‌ین له‌سه‌ر چه‌سپاندنی‌ ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان.

عه‌بادی‌ وتیشی‌ به‌شێك له‌كێشه‌كانی كورد مێژوویین و ئێمه‌ ڕێز له‌خواست و داواكانی‌ كورد ده‌گرین، به‌ڵام كێشه‌ی كورد كێشه‌ی‌ حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراقه‌، جگه‌ له‌وه‌ش له‌ ئێستادا كێشه‌ی نه‌وت و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ ئارادان و هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنیان ده‌ده‌ین.

عه‌بادی‌ ده‌شڵێت تێبینیمان له‌ نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت و به‌حیزبیكردنی‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ هه‌رێم هه‌یه‌، هاوكات باس له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ده‌كات له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی‌ كه‌ له‌په‌راوێزی‌ كۆڕبه‌ندی‌ ئابوری داڤۆس له‌ سویسرا ئه‌نجامیان داو ده‌ڵێت" ڕێككه‌وتین له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان و هیوادارم به‌شێوه‌یه‌كی دروست جێبه‌جێ بكرێت.

1061 جار خوێندراوەتەوە
03/02/2018

بابەتی زیاتر