Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مه‌ولود چاوشئۆغڵو: توركیا پشتیوانی له‌ دانوستانی به‌غداو هه‌ولێر ده‌كات


په‌یام ـ

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر به‌غدا و هه‌ولێر ده‌ست به‌ دانوستان بكه‌ن، ئه‌وا توركیا ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ به‌هێزترین پشتیوانكاران كه‌ پشتیوانی له‌و پرۆسه‌یه‌ بكات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان و دژایه‌تی‌ ئه‌و ولاَته‌ بۆ پرۆسه‌ی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێم قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند: سه‌روه‌ری و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق بۆ توركیا گرنگیی هه‌یه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ دژ به‌ ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان وه‌ستانه‌وه‌.

مه‌ولود چاوشئۆغڵو باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ تا ئه‌مڕۆ ژماره‌ی دانیشتوانی كوردیان له‌ عێراق نه‌كردووه‌ته‌ ئامانج و، وتی ئه‌گه‌ر به‌غدا و هه‌ولێر ده‌ست به‌ دانوستان بكه‌ن، ئه‌وا توركیا ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ به‌هێزترین پشتیوانكاران كه‌ پشتیوانی له‌و پرۆسه‌یه‌ بكات.

دوای ئه‌وه‌ی‌ پرۆسه‌ی ریفراندۆم له‌ لایه‌ن چه‌ند حزب و كه‌سایه‌تیه‌كی هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ ئه‌نجامدرا په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا شه‌ڕ و ئاڵۆزی لێكه‌وته‌وه‌ و جگه‌ له‌ ته‌سلیمكردنی‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی هه‌رێم، سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوریه‌كان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم داخران و ده‌ست به‌سه‌ر ده‌یان كیڵگه‌ی نه‌وتی‌ ژێر ده‌سه‌لاَتی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمیشدا گیرا.   


452 جار خوێندراوەتەوە
03/02/2018

بابەتی زیاتر