Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ر به‌رپرسێكی‌ عێراقی‌ سامانه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كات مووچه‌كه‌ی ڕاده‌گیرێت


په‌یام ـ

به‌پێی‌ پڕۆژه‌ یاسایه‌ك كه‌ ئه‌ندامێكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق پێشكه‌شیكردووه‌، هه‌ر به‌رپرسێك سامانه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كات مووچه‌كه‌ی ڕاده‌گیرێت.

له‌دانیشتنی‌ ئه‌مڕۆی‌ په‌رله‌مانی عێراقدا پڕۆژه‌ یاسای "ئه‌مه‌ت له‌كوێ بوو" خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می‌ بۆ كرا، به‌پێی‌ پڕۆژه‌كه‌ هه‌ر به‌رپرسێكی عێراقی‌ سامانه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كات، مووچه‌كه‌ی ڕاده‌گیرێت.
زانا ڕۆستایی ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق و ئاماده‌كاری پڕۆژه‌ یاساكه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌كه‌ به‌واتای‌ هاوكاری حكومه‌ت دێت له‌ هه‌ڵمه‌تی به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.

وتیشی "به‌پێی‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی حكومه‌ت له‌پله‌ی ئاساییه‌وه‌ تابه‌رزترین پله‌ داهاتێكی ده‌ستبكه‌وێت كه‌ له‌گه‌ڵ مووچه‌كه‌ی نه‌گونجێت جێگای‌ گومانه‌و پێویسته‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بدات".
ڕۆستایی ڕوونیشیكرده‌وه‌ له‌یاسای ده‌سته‌ی ده‌سپاكیدا هیچ سزایه‌ك بۆ ئه‌و به‌رپرسانه‌ دانه‌نراوه‌ كه‌ سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌یان ئاشكرا ناكه‌ن، به‌ڵام به‌پێی‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ هه‌ركه‌س سامانه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كات مووچه‌كه‌ی ڕاده‌گیرێت، هه‌روه‌ها هه‌ندێك بڕگه‌ی دیكه‌ی‌ تێدایه‌ كه‌ هاوكاری حكومه‌ت ده‌كات له‌ڕوبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا.


723 جار خوێندراوەتەوە
03/02/2018

بابەتی زیاتر