Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: له‌ هه‌رێم ڕێژه‌ی شێرپه‌نجه‌ له‌ خوار ستاندارده‌وه‌یه‌


په‌یام ـ

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ هه‌رێمی كوردستان، ڕێژه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ تاوه‌كو ئێستا له‌ خوار ستانداردی پێشبینی كراوی ساڵانه‌وه‌یه‌.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌ رۆژی جیهانی‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا كه‌ سبه‌ینێ‌ له‌ ولاَتانی‌ جیهان به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ چالاكی جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ هه‌رێمی كوردستان، ڕێژه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ تاوه‌كو ئێستا له‌ خوار ستانده‌ردی پێشبینی كراوی ساڵانه‌وه‌یه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ده‌ڵێت "4ی شوباتی هه‌موو ساڵێ، ڕۆژی جیهانی شێرپه‌نجه‌یه‌ و ساڵانه‌ زیاتر له‌ 8ملیۆن كه‌س ده‌كوژێت و زیاتر له‌ 14 ملیۆنیش دووچاری نه‌خۆشیه‌كه‌ بوون و به‌و پێیه‌ش له‌ساڵی رابردوودا چوار هه‌زارو 808 كه‌س تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بوون".

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی ده‌ڵێت "له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕێژه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ تاوه‌كو ئێستا له‌ خوار ستانده‌ردی پێشبینی كراوی ساڵانه‌یه‌ و له‌ساڵی 2017 دا 92 كه‌س له‌ هه‌ر سه‌د هه‌زار هاووڵاتی، تووشی شێرپه‌نجه‌ بوون".
له‌ به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروسی دا هاتووه‌ هۆكاری زیاد بوونی شێرپه‌نجه‌ له‌ جیهان، په‌یوه‌سته‌ به‌شێوازی ژیانی ناته‌ندروست، جگه‌ره‌كێشان، خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان، قه‌ڵه‌وی و كه‌م جوڵه‌یی و وه‌رزش نه‌كردن له‌گه‌ڵ خواردنی خواردنه‌ له‌ قوتووكراو و ئاماده‌كان و خێراكان، هاووكات كه‌م خواردنی سه‌وزه‌و میووه‌ و پیسبوونی ژینگه‌ هۆكاری گرنگی ترن بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌.

509 جار خوێندراوەتەوە
03/02/2018

بابەتی زیاتر