Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌جه‌كه‌: ئه‌و چه‌كانه‌ی‌ له‌ عه‌فریندا به‌كارده‌هێندرێن، چه‌كی هاوپه‌یمانیی ناتۆن‌


په‌یام ـ

هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت وڵاتان له‌سه‌ر حسابی گه‌لی كورد ناكۆكییه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و چه‌كانه‌ی‌ له‌هێرشه‌كانی عه‌فریندا به‌كارده‌هێندرێن، چه‌كی پێشكه‌وتوی هاوپه‌یمانیی ناتۆن‌.

جه‌میل بایك- هاوسه‌رۆكی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌)له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، له‌هێرشه‌كانی توركیادا گه‌لی عه‌فرین سه‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و هێرشانه‌شی ده‌كرێنه‌ سه‌ر ئه‌و شاره‌، پلانگێڕییه‌یه‌ و ئه‌وروپا‌و ئه‌مریكا‌و روسیا له‌پێناوی ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كانیان به‌دیبهێنن، گه‌لی كورد ده‌كه‌نه‌ قوربانیی.

به‌وته‌ی جه‌میل بایك ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا ده‌یكاته‌ سه‌ر عه‌فرین بۆ تێكدانی ئارامییه‌ نه‌ك بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئارامی، ئه‌و چه‌كانه‌شی له‌هێرشه‌كانی عه‌فریندا به‌كارده‌هێندرێن، چه‌كی پێشكه‌وتوی هاوپه‌یمانیی ناتۆن‌و چه‌كی ئه‌ڵمانین.
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا جه‌میل بایك باسی له‌هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی عه‌فرین كردووه‌، و رایگه‌یاندوه‌ كه‌ ئه‌مریكا ڕێگری له‌هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ناكات. 



882 جار خوێندراوەتەوە
04/02/2018

بابەتی زیاتر