Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. كۆمه‌ڵه‌ی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ سبه‌ینێوه‌ كاره‌با به‌هاوڵاتیان ناده‌ن


په‌یام ـ

كۆمه‌ڵه‌ی مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان و به‌پرسی یه‌كه‌ی ئیداری سلێمانی، له‌سه‌ر دیاریكردنی نرخی مانگانه‌ی كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان رێكنه‌كه‌ووتن، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ كۆمه‌ڵه‌ی مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كانی سلێمانی بریاردا له‌ سبه‌ینێوه‌ كاره‌بایی ئه‌هلی بۆ هاولاَتیان هه‌ڵنه‌كه‌ن.

نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی مۆلیده‌ ئه‌هله‌یه‌كان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌سه‌رجه‌م گه‌ره‌كه‌كانی شاری سلێمانی مۆلیده‌كانیان ده‌كوژێننه‌وه‌. تا ئه‌و كاته‌ش به‌رپرسانی حكومه‌ت كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌رده‌كات ئاماده‌نین كاره‌بای ئه‌هلی به‌ هاولاَتیانبده‌ن.

له‌ شاری سلێمانی 580 مۆلیده‌ی ئه‌هلی هه‌یه‌. رۆژانه‌ زیاتر له‌ نۆ سه‌عات كاره‌با بۆ هاولاَتیان دابین ده‌كه‌ن. مانگرتنی خاوه‌ن مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كانی له‌كاتێكدایه‌ رۆژانه‌ حكومه‌ت توانایی نیه‌ حه‌وت سه‌عات كاره‌بای نیشتمانی بۆ هاولاَتیان دابینبكات.


4676 جار خوێندراوەتەوە
04/02/2018

بابەتی زیاتر