Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

‌پۆلیسی راپه‌ڕین: كچێك به‌هۆی هه‌وڵدان بۆ خۆخنكاندن گیانی له‌ ده‌ستدا

پۆلیسی راپه‌ڕین له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵان به‌هۆی هه‌وڵدانی بۆ خۆخنكاندن به‌ په‌ت، به‌ سه‌ختی بریندار ده‌بێت و دوای ره‌وانه‌ كردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

پۆلیسی راپه‌ڕین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك، ده‌ڵێت: "ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4ی شوباتی 2018، کاتژمێر چواری ئێوارە بریندارێکیان هێنایە نەخۆشخانەی گشتی رانیە بەناوی (أ، ب، خ) تەمەن 17 ساڵ پیشەی کچی ماڵ، دانیشتوی ناحیەی حاجیاوا گەڕەکی شیشار کە بە پەت خۆی هەڵواسیبوو لە ماڵەکەی خۆیاندا. 

راشیگه‌یاندووه‌: "بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی هەولێر، دواتر لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی گیای لەدەستدا". 

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کرایەوە، لەسەر رووداوەکە تا ئێستا کەس دەستگیر نەکراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە". 

487 جار خوێندراوەتەوە
05/02/2018

بابەتی زیاتر