Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆو سبه‌ینێ و رۆژانی داهاتوو


بە گوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت.

هاوكات ده‌زگای كه‌شناسی كوردستان رایگه‌یاند، لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با لە رۆژانی رابردووداو ھاتنە پێشەوەی بارستە ھەوایەکی سارد کە وەک پێشبینیکرابوو ئەمرۆ خێرایی با کەم دەبێتەوە لە ئێسادا تەنھا ناوچە شاخاویەکان خێرایی با بەشێوەیەکی مامناوەند ماوەتەوە لە ئێوارەی ئەمرۆدا کاریگەری نامێنیت ھاوکات بارستە ھەوا ساردەکە تا چەند رۆژی داھاتوو درێژەی دەبێت لەسەر ناوچەکانمان بە گشتی باشوری کوردستان لەژێر کاریگەری ئەم بارستە ھەواییە دەمێنیتەوە کە بەھۆی ھەڵکردنیی بای بەھێزەوە بەرەو ناوچەکانی باشوری ھەرێم ھات لە ئاراستەی باکوری رۆژھەلاتەوە . 



ده‌زگای كه‌شناسی راشیگه‌یاند، ھاوکات لەگەڵ کەمبوونەی خێرایی بادا بەشێک لەو شێیەی لە ھەوادا ھەبوو لە رۆژانی رابردوودا دووبارە بە شێوەی ھەور بە ئاسمانی ناوچەکانمان تێپەر دەبێتەوە بەشێوەی ھەوری چین چین بە ئاسمانی ناوچەکانمانەوە دەبێت و تا چەند کاتژمێری داھاتوو بەشێک لە ئاسمانی ناوچەکانمان لەنێوان ھەوری تەواو و بۆ نیمچە ھەور دەبێت کاریگەری لەسەر دابارین نابێت بەھۆی نەبوونی شێی پێویست کە لەئەنجامی با کەوە رادەی شێ کەمی کردوە لە ئاستی ناوچەکەدا تەنھا بەشێک لە ناوچە شاخاویەکان ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم ھەیە لە ئێوارەدا لەگەڵ یەکگرتنی ھەورەکاندا..

هاوكات ده‌زگای كه‌شناسی هه‌رێم راشیگه‌یاند، سەبارەت بە سەقام گیریی کەشوھەوا تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە ئاسمان بەگشتی سامال دەبێت و پلەکانی گەرما بەنزمی دەمێنێتەوە ھیچ شەپۆلێکی باران بارین ناوچەکانمان ناگرێتەوە وە لەسەرەتای ھەفتەی داھاتوو ناوچەکانمان جارێکی دیکە دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەک لە دەریایی سورە کە چالاکیەکانی بەئاراستەی باشوری ئێراق دەست پێدەکاتەوە لەگەل تێکەڵ بوونی بە شەپۆلەکانی دەریایی سپی/ناوەراست .




718 جار خوێندراوەتەوە
05/02/2018

بابەتی زیاتر