Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توێژینه‌وه‌یه‌ك: دووكه‌ڵی ئۆتۆمبێل زیانی به‌رجه‌سته‌ به‌ منداڵان ده‌گه‌یه‌نێت

په‌یام ـ

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه‌ ئه‌و دووكه‌ڵه‌ی‌ له‌ ئۆتۆمبێله‌كانه‌وه‌ ده‌رده‌چێت زیانی ته‌ندروستی به‌ منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت.

(مایكڵ كابیچ) پزیشكی پسپۆڕ له‌ زانستی‌ نه‌خۆشییه‌كانی سی‌ و منداڵان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شاری‌ (ڕیگنسبۆرگ)ی ولایه‌تی (باڤاری) ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند: ئه‌و منداڵانه‌ی‌ ماڵه‌كانیان له‌ نزیك ڕێگه‌ ‌و شه‌قامی قه‌ره‌باڵغدایه‌ مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به‌ ڕه‌بۆ و هه‌ستیاری لووت زیاتر ڕوویان تێده‌گات.
توێژه‌ره‌وانی نه‌خۆشخانه‌ی‌ (ڕیگنسبۆرگ)ی له‌ ئه‌نجامی سه‌رنجدان له‌ زانیاریی 2500 منداڵان تازه‌ له‌دایكبوو ‌و خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵ به‌و ده‌ره‌نجامه‌ گه‌یشتوون كه‌ دووكه‌ڵی ئۆتۆمبێل زیانی به‌رجه‌سته‌ی‌ بۆ دروستیی منداڵان هه‌یه‌.
پێشتریش ژماره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌ی پاڵپشت به‌ (دی. ئێن. ئه‌ی‌) بوونی گه‌ردیله‌ی‌ گاز ‌و نایترۆجین له‌ ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی‌ مرۆڤدا پشتڕاستكرده‌وه‌.

ئه‌مه‌و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی هه‌وای‌ پیس كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر گه‌شه‌ی‌ سییه‌كانی منداڵان داده‌نێت، ئه‌مه‌ش بۆ قۆناغه‌كانی دواتر زیانی گه‌وره‌ی‌ ده‌بێت.


1009 جار خوێندراوەتەوە
05/02/2018

بابەتی زیاتر