Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌غدا كاره‌كانی‌ دوو كۆمپانیای‌ بواری‌ ئینته‌رنێتی له‌ ناوچه‌دابڕێندراوه‌كان ڕاگرتووه‌

په‌یام ـ

زیاتر له‌  10 ڕۆژه‌ ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق كاره‌كانی‌ هه‌ردوو كۆمپانیای‌ (ئای كیو) و (نه‌ورۆزتیلیكۆم)ی بواری‌ خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێتی‌ له‌ سنووری ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان ڕاگرتووه‌.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یام، ئه‌و دوو كۆمپانیایه‌ كه‌ باره‌گاكانیان له‌ سلێمانی‌و هه‌ولێره‌، به‌ بێ مۆڵه‌ت و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غدا هێڵه‌كانی ئینته‌رنێتیان گه‌یاندۆته‌ شاره‌كانی خواروو ناوه‌راستی‌ عێراق، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ زیاتر له‌ 47 ملیۆن دۆلار زیان به‌ ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق گه‌یشتووه‌.

په‌یام په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كێك له‌ به‌شداربوانی ئه‌و كۆمپانیاوه‌ كرد، كه‌ ئێستا به‌ هۆی نه‌بونی مۆڵه‌ته‌وه‌ گرفتیان بۆ دروست بوه‌و له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند ناتوانن له‌ كه‌ركوك كار بكه‌ن بۆیه‌ ئێستا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق خه‌ریكی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ن.
بۆ زانیاری زیاتر له‌ سه‌ر كێشه‌كانیان و ئه‌و گرفتانه‌ی بۆیان دروستكراوه‌ په‌یام په‌یوه‌ندی كرد به‌ به‌رپرسانی ئه‌و دوو كۆمپانیایه‌وه‌ به‌لاَم ئاماده‌نه‌بون لێدوان بده‌ن.

له‌ دوای روخانی رژێمی به‌عسه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كۆمپانیاكانی هه‌رێم له‌ كه‌ركوك كاری خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌كه‌ن، به‌لاَم به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌و كۆمپانیایانه‌ مۆڵه‌تی به‌غدادیان نه‌بووه‌ ته‌نها له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی كه‌ركوكه‌وه‌ مۆڵه‌ت دراون، و دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی هه‌رێم بۆ ژێر ده‌سه‌لاَتی‌ حكومه‌تی‌ عێراق، سه‌رجه‌م كاره‌كانی به‌شێك له‌و كۆمپانیایانه‌ له‌ كه‌ركوك راگیراوه‌.


826 جار خوێندراوەتەوە
05/02/2018

بابەتی زیاتر