Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. نرخی ئه‌مپێری كاركردنی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی كانوونی دووه‌می دیاریكرا

له‌ سلێمانی نرخی ئه‌مپێری كاركردنی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی كانوونی دووه‌می 2018، دیاریكرا كه‌ خۆی له‌ 10 بۆ 11 هه‌زار و 500 دیناردا ده‌بینێته‌وه‌.

كاره‌بای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: نرخی‌ ئه‌مپێرێك بۆ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ پسوڵه‌ی‌ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌یان بۆ ده‌كرێت بۆ مانگی‌ یه‌ك كانوونی‌ دووه‌م، بریتیه‌ له‌ 42 دینار بۆ هه‌ر كاتژمێرێك.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: به‌وپێیه‌ی له‌م مانگه‌دا موه‌لیده‌كان له‌ نێوان 250-270 كاتژمێر كاریان كردووه‌ كه‌ یه‌ك ئه‌مپێر نرخه‌كه‌ی له‌ نێوان 10.5 بۆ 11.5 هه‌زار دیناردا ده‌بێت.

كاره‌بای سلێمانی ده‌شڵێت: "ئه‌و جیاوازی نرخه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ موه‌لیده‌كان له‌ گه‌ره‌كێك بۆ گه‌ره‌كێكی تر كاتژمێره‌كانی كاركردنیان جیاوازه‌".

ئه‌وه‌شی وتووه‌: ئه‌مرۆش خاوه‌ن موه‌لیده‌كانی ناوشار ده‌توانن سه‌ردانی به‌شی موه‌لیدات بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی پسوڵه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌یان بۆ بكرێت.

1088 جار خوێندراوەتەوە
07/02/2018

بابەتی زیاتر