Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نرخی نەوت دابەزینی بەخۆوە بینی


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7ی شوباتی دووه‌می 2018،  نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.

نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 63 دۆلار و 91 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراو هاوكات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ 67 دۆلار و 36 سه‌نت فرۆشرا.

ئەمە لە كاتێكدایە نرخی نەوت لەماوەی رابردوودا ئاستی بەرز بوەوە بۆ سەروو 70 دۆلار, هاوكات پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان، وڵاتی كوه‌یت له‌ مانگی ئاداری داهاتوودا، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو رۆژانه‌ بۆ سێ ملیۆن و 225 هه‌زار به‌رمیل به‌رز ده‌كاته‌وه‌.

به‌خیت ره‌شیدی وه‌زیری نه‌وت، كاره‌با و ئاوی كوه‌یت ئاشكرایكرد" وڵاته‌كه‌ی له‌ كۆتایی مانگی ئاداری داهاتوودا، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو رۆژانه‌ بۆ سێ‌ ملیۆن و 225 هه‌زار به‌رمیل به‌رز ده‌كاته‌وه‌. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ ئێستادا ئه‌و وڵاته‌ بڕی دوو ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت.

له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی " كۆنا"  وه‌زیری نه‌وتی كوه‌یت رایگه‌یاندووه‌" رێككه‌وتنی ئۆپێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌ له‌ مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی رابردووه‌وه‌ چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هاوسه‌نگی خستنه‌ڕوو و داواكارییه‌كانی نه‌وت به‌ ئامانجی به‌دیهێنانی هاوسه‌نگی له‌ بازاڕه‌كاندا دروست كردووه‌.

هاوكات وه‌زیری نه‌وتی كوه‌یت" ئه‌وه‌ی رووننه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ لایه‌ن وڵاته‌كه‌یانه‌وه‌ به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئۆپێك ده‌بێت یاخود تاك لایه‌نه‌ بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌.

له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2017دا، وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ئۆپێك و رووسیا ده‌ستیانكرد به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رههه‌مهێنانی نه‌وت به‌ بڕی یه‌ك ملیۆن و800 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ كه‌ دواتر بۆ كۆتایی مانگی ئاداری 2018 وده‌كه‌ درێژكرایه‌وه‌.

455 جار خوێندراوەتەوە
07/02/2018

بابەتی زیاتر