Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دانی ئه‌لڤێس له‌یارییه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی پاریس بو به‌ گۆڵپارێز


په‌یام ـ 

یانه‌ی پاریس سان جێرمان خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی چاره‌كی كۆتایی جامی فه‌ره‌نسا به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ یانه‌ی سۆشۆ.

له‌ یاریه‌كانی قۆناغی 16ی جامی فه‌ره‌نسا پاریس سان جێرمان له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی سۆشۆ بوویه‌وه‌ و ل ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌یشدا ئه‌نخێل دی ماریا گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ یانه‌كه‌ی پایته‌خت تۆماركرد، پاشان له‌ خوله‌كی 13دا سۆشۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ ڕێی فلۆریان مارتینه‌وه‌ یه‌كسان كرده‌وه‌، به‌ڵام كاڤانی له‌ خوله‌كی 27دا جارێكی دیكه‌ سانجێرمانی پێشخست، له‌ گێمی دووه‌میشدا پی ئێس جی دوو گۆڵی دیكه‌ی تۆماركرد له‌ خوله‌كه‌كانی 58 و 62دا كه‌ هه‌ردووكیان دی ماریا تۆماریكردن و هاتریكی خۆی و چواره‌می یانه‌كه‌ی بوو.

له‌ خوله‌كه‌كانی كۆتایی یاریه‌كه‌یشدا داوه‌ر گۆڵچی پاریس سان جێرمانی به‌ كارتی سوور كرده‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ شوێنیدا دانی ئه‌لڤێس بووه‌ گۆڵچی.

به‌و جۆره‌ سان جێرمان خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی چاره‌كی كۆتایی هاوشانی مارسیلیا و لیزێریی كه‌ له‌سه‌ر حسابی بورج برۆناس و ئۆكسێر سه‌ركه‌كه‌وتن.

689 جار خوێندراوەتەوە
07/02/2018

بابەتی زیاتر