Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانی‌ عێراق سێ په‌رله‌مانتاری‌ كوردی‌ سزادا

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەك كە مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق بڵاوی‌ كردوه‌ته‌وه‌، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ھەر سێ پەرلەمانتاری كورد، مەسعود حەیدەر، شاخەوان عەبدوڵا و سیروان عەبدوڵای بە ھەڵپەساردنی ئه‌ندامێتییان بۆ ماوەی 15 رۆژ و بڕینی موچەكانیان و سڕینەوەی وتەكانیان لە كۆبوونەوەكەی دووشەممە سزادا.

به‌ گوێره‌ی‌ ووته‌ی‌ مه‌سعود حه‌یده‌ر كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ په‌رله‌مانتاره‌ سزادراوه‌كان, سزادانی ئەو پەرلەمانتارانەش لەدوای دەربڕینی ناڕەزایی بوو لەبەرامبەر پڕۆژەی بودجەی گشتی ئەمساڵ، كە رەچاوی پشكی كوردی تێدانەكراوە و فراكسیۆنەكانی دیكەی شیعە و بەشێك لە سوننەكان نیازی تێپەراندنی پڕۆژەكەیان ھەیە.

به‌گوێره‌ی نووسراوكه‌ كه‌ واژۆی سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی له‌سه‌ره‌، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ (مه‌سعوود حه‌یده‌ر، سیروان سیرینی، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا) به‌تۆمه‌تی تێكدانی سیستمی په‌رله‌مان و پێشێلكاری له‌ ره‌فتاری په‌رله‌مانتار و په‌كخستنی كاره‌كانی په‌رله‌مان تۆمه‌تبار كراون و سزادراون".

له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "بۆ پاراستنی شكۆی په‌رله‌مان و رێزگرتنی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن بڕیاره‌كه ‌دراوه‌".

مه‌سعوود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌وه‌ گوتوویه‌تی: "بریارێكی تاكه‌ كه‌سییه‌ و پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانه‌".

لا يتوفر نص بديل تلقائي.



672 جار خوێندراوەتەوە
07/02/2018

بابەتی زیاتر