Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ژماره‌ی قوربانییانی‌ زه‌مینله‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌ی‌ تایوان بۆ 251 كه‌س به‌رزبووه‌وه‌


ژماره‌ی قوربانییانی‌ زه‌مینله‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌ی‌ تایوان بۆ 251 كه‌س به‌رزبووه‌وه‌، 82 كه‌سیش تا ئێستا بێسه‌روشوێنن.

ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی ناوه‌ندی تایوان بڵاوی كرده‌وه‌، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ هۆی زه‌مینله‌رزه‌كه‌ی‌ ئێوره‌ی‌ دوێنوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، بۆ چوار كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌، ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشتووه‌ته‌ 247 كه‌س.

هه‌ر به‌هۆی‌ زه‌مینله‌رزه‌كه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر خانوو و باڵه‌خانه‌ داڕووخاون و زیانی‌ گه‌وره‌یان پێگه‌یشتووه‌، تا ئێستاش 82 كه‌س بێ سه‌روشوێنن.

زه‌مینله‌رزه‌كه‌ زۆرترین زیانی‌ گیانی‌ و مادیی‌ به‌ شاری هوایلینی‌ تایوان گه‌یاندووه‌.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی جیۆلۆجیی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌، زه‌مینله‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی شه‌ش پۆینت چوار پله‌ی‌ ڕێخته‌ر كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی تایوانی هه‌ژاندووه‌. چه‌قی زه‌مینله‌رزه‌كه‌ش به‌ دووری 21 كلیۆمه‌تر له‌ شاری هوایلین ڕووی داوه‌.

1159 جار خوێندراوەتەوە
07/02/2018

بابەتی زیاتر