Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گه‌رمیان.. بێكاری ته‌نگی به‌ ژیانی هاوڵاتیان هه‌ڵچنیووه‌


په‌یام ـ 

قه‌یرانی‌ دارایی‌ و بێ‌ پلانیی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌، ڕێژه‌ی‌ بێكاریی‌ له‌ سنووری‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان زیاد كردووه‌. به‌ جۆرێك پیشه‌وه‌ران و كاسبكاران و كرێكاران ناتوانن بژێویی‌ ژیانی‌ ڕۆژانه‌یان به‌پێی‌ پێویست دابین بكه‌ن. سه‌رۆكی‌ لقی‌ گه‌رمیانی‌ یه‌كێتیی‌ سه‌ندیكاكانی‌ كرێكارانیش ده‌ڵێت: ئه‌ركی‌ حكومه‌ته‌ هه‌لی‌ كار بڕه‌خسێنێت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا پاش زیاتر له‌ چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌ك حكومڕانیی دوو حیزبه‌ باڵاده‌سته‌كه‌، تا ئێستا حكومه‌تی‌ هه‌رێم نه‌یتوانیوه‌ ژێرخانێكی‌ ئابووریی‌ به‌هێزی‌ هه‌بێت. له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ و به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ بێكاریش، حكومه‌تی‌ هه‌رێم هیچ پلانێكی‌ سه‌ركه‌وتووی‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ نه‌بووه‌.

542 جار خوێندراوەتەوە
07/02/2018

بابەتی زیاتر