Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لوبنان بەندەرێکی نێودەوڵەتی لە نزیک سنووری ئیسرائیل دروست دەکات


په‌یام ـ 

وەزیری نیشتەجێ و گەیاندنی لوبنان، یوسف فینیانوس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند پلانیان ھەیە بەندەرێکی نێودەوڵەتی لە ناوچەیەکی نزیک سنووری ئیسرائیل دروست بکەن.

یوسف فینیانوس ئاماژەی بەوەش دا کە بەندەرەکە لە کەناراوەکانی شارۆچکەی ناکورا سەر بە شاری سور لە باشووری لوبنان دروست دەکرێت و راشیگەیاند پرۆژەکە لە دژی ھەڵوێستی شەڕاوی ئیسرائیل دروست دەکرێت.

وەزیری نیشتەجێ و گەیاندنی لوبنان روونیشی کردەوە کە لەگەڵ دروستکردنی پرۆژەکە چاوەڕێی زیندووبوونەوە گەشەسەندنی ناوچەکانی نزیک سنووری ئیسرائیل دەکرێت و گوتیشی: "ئەم بەندەرە لە ھەمان کاتدا پرۆژەی بەرگریکردنە بەرامبەر بە ئیسرائیل".

ناوبراو پێشێلکارییەکانی ئیسرائیلی لە سنووری لوبنان وەبیرھێنایەوە کە چەند ساڵێکە درێژەی ھەیە و گوتی: "پێویستە ھەموو کاتێک ئامادەیی خۆمان بەرامبەر بە پێکدادانی دوژمن بسەلمێنین".

لە لایەکی دیکەوە دوێنێ ئەنجوومەنی باڵای بەرگری لوبنان لە راگەیەنراوێکدا لەوبارەیەوە رایگەیاند "لوبنان لە پێناو رێگریکردن لە دروستکردنی دیوار لە لایەن ئیسرائیلەوە لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی گشت رێوشوێنێکی پێویست دەگرێتەبەر و ھەوڵی پێویست دەخاتەڕوو".

ناکۆکی نێوان لوبنان و ئیسرائیل لەسەر نزیکەی ٨٦٩ کلیۆمەتر چوارگۆشە لە کایەی دەریایی درێژەی ھەیە. ھەردوو وڵات ئەو دەریایە بە مافی خۆیان دەزانن.

520 جار خوێندراوەتەوە
08/02/2018

بابەتی زیاتر