Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆمپانیای بندیواریش هه‌یه‌


په‌یام ـ 


بڕیارده‌ری لیژنه‌ی بازرگانی و مافی به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئاشكرای كرد: شه‌ش هه‌زار كۆمپانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان ناویان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ باج تۆمار نه‌كراوه‌.

عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی بازرگانی و مافی به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌تدا بۆ په‌یام وتی‌ "بۆ ئاگاداربوون له‌ شێوازی وه‌رگرتنی باج و ژماره‌ی كۆمپانیاكانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی باجی كۆمپانیاكان و خانووبه‌ره‌یان كردووه‌، له‌وێ‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌ 25 هه‌زار كۆمپانیا كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، ته‌نها 19 هه‌زاریان تۆمار كراون.

ناوبراو ئه‌و كۆمپانیایانه‌شی‌ كه‌ بۆ باج تۆمار نه‌كراون، به‌ بندیوار وه‌سف كرد.

542 جار خوێندراوەتەوە
08/02/2018

بابەتی زیاتر