Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیشبیلیه‌ گه‌یشته‌ یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا


په‌یام ـ 


یانه‌ی‌ ئیشبیلیه‌ سه‌ركه‌وتنی‌ به‌سه‌ر لیگانیس تۆماركردو گه‌یشتنی‌ به‌یاریی كۆتایی جامی‌ شای‌ ئیسپانیا مسۆگه‌ركرد.

له‌میانه‌ی‌ یاریه‌كانی‌ چوارگۆشه‌ی‌ زێڕینی‌ جامی‌ شای‌ ئیسپانیا و له‌یاری گه‌رانه‌وه‌ ئیشبیلیه‌ میوانداری‌ لیگانیسی كرد كه‌یاری چون به‌یه‌كسانبون به‌گۆڵێك كۆتایهاتبوو.

گێمی‌ یه‌كه‌می‌ یاریه‌كه‌ ئیشبیلیه‌ی‌ خاوه‌ن یاریگا له‌خوله‌كی‌ 15 گۆڵی پێشكه‌وتنی‌ له‌لایه‌ن خواكین كۆریای‌ ئه‌رجه‌نتینه‌وه‌ تۆماركردو گێمی‌ یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه‌ كۆتایهات.

له‌گێمی‌ دووه‌میش لیگانیس هه‌وڵی زۆریدا بۆ یه‌كسانكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامه‌كه‌ به‌ڵام سه‌ركه‌وتو نه‌بون و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئیشبیلیه‌ له‌خوله‌كه‌كانی‌ كۆتایی توانی‌ گۆڵی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی‌ له‌لایه‌ن فرانكۆ فازكێزه‌وه‌ تۆماركردو گه‌یشتنیان به‌یاریی كۆتایی جامه‌كه‌ مسۆگه‌ركردو چاوه‌روانی‌ براوه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌و ڤاله‌نسیاش ده‌كه‌م له‌یاریی كۆتاییدا.

502 جار خوێندراوەتەوە
09/02/2018

بابەتی زیاتر