Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆنگره‌ی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و هه‌رێمی كوردستانیش به‌شداریی تێدا ده‌كات


په‌یام ـ 

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو كۆنگره‌ی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ عێراق له‌ كوه‌یت ده‌ست به‌ كاره‌كانی ده‌كات‌ و بڕی ئه‌و هاوكاریی‌ و پشتیوانییه‌ی‌ وڵاتان پێشكه‌شی عێراقی ده‌كه‌ن، ئاشكرا ده‌كرێت.

سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌كه‌ ته‌واو بوون كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرس‌ و وه‌زیری په‌یوه‌نددار له‌ هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق‌ و هه‌رێمی كوردستان‌ و پارێزگاری‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن.

كۆنگره‌ی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق به‌ مه‌به‌ستی هاوكارییكردنی عێراقه‌ له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی‌ له‌ دوای‌ هاتنی ڕێكخراوی داعشه‌وه‌ زیانیان پێگه‌یشتووه‌.

كۆنگره‌كه‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت‌ و له‌ژێر چاودێری میری كوه‌یت‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق‌، به‌ ئاماده‌بوونی سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌، سه‌رۆكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی‌ و هه‌ماهه‌نگكاری‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


427 جار خوێندراوەتەوە
09/02/2018

بابەتی زیاتر