Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن موشه‌كێكی دیكه‌یان ئاراسته‌ی سعوودیه‌ كرد


په‌یام ـ 


لە ئاکامی ئاراستەکردنی مووشەک لە لایەن حووسییەکانەوە بۆ شاری جازانی سعوودیە کە لە نزیک سنووری یەمەنە، سێ منداڵ بریندار بوون.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سعوودیە رایگەیاند کە  تورکی مالیکی، گوتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەبی، ئاماژەی بەوە داوە کە حووسییەکان بە ئاراستەکردنی مووشەک بۆ شاری جازان راستەوخۆ هاووڵاتییانی سڤیلیان کردووەتە ئامانج.

تورکی مالیکی تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە مووشەکەکان لە ناوچەکانی نیشتەجێبوون کەوتوونەتەوە و لە ئاکامدا سێ منداڵ بریندار بوون کە برینی یەکێکیان سەختە. 
گوتووشیەتی: "حووسییەکان کە ئێران پشتیوانییان دەکات بە کردنەئامانجی هاووڵاتییانی سڤیل بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان".

حووسییەکان دوای کودەتاکردنیان بەسەر حکوومەتی شەرعی یەمەندا لە ئەیلولی ٢٠١٤ەوە تاکو ئێستا چەندین ناوچەی وەک سەنعای پایتەختیان کۆنتڕۆڵ کردووە. 

هاوپەیمانی عەرەبیش بە رابەرایەتی سعوودیە لە ئایاری ٢٠١٥ەوە تاکو ئێستا پشتگیری هێزەکانی سەر بە ئیدارەی شەرعی یەمەن دەکات کە لە دژی حوسییەکان دەجەنگن.

409 جار خوێندراوەتەوە
09/02/2018

بابەتی زیاتر