Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دهۆک.. به‌هۆی ئاگره‌وه‌ له‌ كه‌مپێكی ئاواره‌كان كه‌سێك گیان له‌ده‌ست ده‌دات


په‌یام ـ 


پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە کەمپى کەبەرتۆ1 ى ئاوارەکان لە سنوورى پارێزگاى دهۆک ئاگرێك كه‌وته‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ سێ خێوەت بەتەواوى سوتان و  منداڵێکى 4 ساڵان گیانى لە دەستدا و چەند کەسێکى دیکەش تووشى هەناسەسوارى بوون.

بەڕێوەبەرى کەمپەکە و بۆردى کاروبارى مرۆیی پارێزگاى دهۆک دەستیانکردووە بە دەستنیشانکردنى زیانەکان بە مەبەستى قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووان.

بەڕێوەبەرى کەمپى کەبەرتۆ1، سعود مستۆ لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ بەهۆى ئاگر کەوتنەوە لە کەمپى کەبەرتۆ1 سێ خێوەتى ئاوارەکان بە تەواوى سوتا و چەند کەمپێکى دیکەش زیانى بەرکەوت، بەداخەوە هەر بەهۆى ئاگرەکەوە منداڵێکى ٤ ساڵان بە ناوى زەهرە سلێمان گیانى لەدەستدا و چەند کەسێکى دیکەى کەمپەکە تووشى هەناسەسوارى بوون".

به‌ ڕێوه‌به‌ری كه‌مپه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "ئێمە وەک ئیدارەى کەمپى کەبەرتۆ1 هەڵساوین بە دەستنیشانکردنى ئەو زیانانەى بەهۆى ئاگرەوە بەر خێوەتەکان کەوتووە، هەر ئەمڕۆش هەڵدەستین بە قەربوو کردنەوەیان".

ئاشکراشى دەکات کە تا ئێستا نەزانراوە هۆکارى ئاگرکەوتنەوە چى بووە، لێکۆلێنەوە لە لە رووداوەکە بەردەوامە و ئەوەى گومانى زۆرى لەسەرە ئەوەیە کە ئاگرەکە بە هۆی سۆبا یان هیتەرى کارەباییەوە روویدابێت.

بەڕێوەبەرى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى بۆردى کاروبارى مرۆیی پارێزگاى دهۆک، سالم سەعید ڕایده‌گه‌یه‌نێت "بۆردى کاروبارى مرۆیی لە هەماهەنگیدایە لەگەڵ کەمپى کەبەرتۆ١ تاوەکو بەڕێک وپێکى ئەو خێزانانە قەرەبوو بکرێنەوە کە زیانیان بەرکەوتووە".

کەمپى کەبەرتۆ1 نزیکەى حەوت هەزار ئاوارەى تێدا نیشتەجێن و بەشى هەرەزۆرى ئاوارەکان کوردى ئێزدین و بەشێکى دیکەش کوردى موسلمانن، ماوەى سێ ساڵە بە تەبایی لە کەمپەکەدا ژیان دەگوزەرێنن.

432 جار خوێندراوەتەوە
09/02/2018

بابەتی زیاتر