Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌غدا.. ده‌ست به‌سه‌ر 7 ملیۆن ده‌نك حه‌پی بێهۆشكه‌ردا گیرا


په‌یام ـ 


له‌فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بڕی حه‌وت ملیۆن ده‌نكه‌ حه‌بی بیهۆشكه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا كه‌به‌ناوی كه‌ره‌سته‌ی جوانكاریه‌وه‌ له‌ولاتی سینه‌وه‌ هیندرابوون.

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ئاشكرای كرد ئه‌و حه‌بانه‌ به‌ فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی توركی هێنرابوو  ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات به‌ نوسینكه‌ی پشكنه‌ری گشتی و ده‌زگای هه‌واڵگری توانراوه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و باره‌دا بگیرێت كه‌ له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌وه‌ هێنراوه‌ته‌ عێراق.

باره‌كه‌ زیاتر له‌ حه‌وت ملیۆن حه‌بی هۆشبه‌ر بوه‌ و به‌ناوی بابه‌تی جوانكاری مۆبایله‌وه‌ هێنراوه‌.

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌ ئه‌و فرۆكه‌یه‌ زیاتر له‌ حه‌وت ملیۆن حه‌بی هۆشبه‌ری جۆری ئارتین-ی تێدابوه‌ به‌ فڕۆكه‌یه‌كی توركی كه‌ له‌ وڵاتی چین ترانزێتی هه‌بوه‌ هێنراوه‌ و هه‌وڵدراوه‌ به‌ناوی بابه‌تی جوانكاری مۆبایل بهێنرێته‌ خاكی عێراق.

له‌ئیستاشدا  هه‌مو و زانیاریه‌كان خراوه‌ته‌ به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت بۆئه‌وه‌ی لێپێچنه‌وه‌ له‌ بابه‌ته‌كه‌ بكرێت و رێكاری یاسایی بگیرێته‌به‌ر.

530 جار خوێندراوەتەوە
09/02/2018

بابەتی زیاتر