Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

میسر تاكه‌ ده‌روازه‌كه‌ی به‌ڕووی كه‌رتی غه‌ززه‌دا داخست


په‌یام ـ 

میسر به‌ هۆكاری ئه‌منیی ده‌روازه‌ی سنووریی ره‌فحی به‌ هه‌ردوو ئاراسته‌دا به‌ڕووی كه‌رتی غه‌ززه‌دا داخست كه‌ تاكه‌ ده‌روازه‌ی جیهانه‌ به‌ڕووی كه‌رته‌كه‌دا.

موعته‌ز ده‌لول وته‌بێژی راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی سنووری كه‌رتی غه‌ززه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ حكوومه‌تی میسر ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ هۆكاری ئه‌منیی ده‌روازه‌ی سنووریی ره‌فحی داخستووه‌.

ئه‌و وته‌بێژه‌ ئه‌وه‌یشی وت كه‌ پێمانراگه‌یه‌ندرا كه‌ به‌هۆی ره‌وشی ئاسایشی باكووری سینا ده‌روازه‌ی سنووری ره‌فح به‌ هه‌ردوو ئاراسته‌دا به‌رووی هاتوچۆدا داخراوه.

به‌رپرسانی میسر ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردبوو كه‌ ده‌روازه‌ی سنووری ره‌فح له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ به‌ هه‌ردوو ئاراسته‌ی چوون و هاتن بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌كەنه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ چاوه‌ڕوانده‌كرا ده‌روازه‌كه‌ تا ئه‌م ئێواره‌یه‌ كراوه‌ بێت.

دوای داخستنی ده‌روازه‌كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاووڵاتیان كه‌ خۆیان ئاماده‌كردبوو له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌وه‌ بپه‌ڕنه‌وه‌ بۆ به‌ری میسر به‌ناچاری گه‌ڕانه‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنەوەی حه‌ماس، ئیسماعیل هه‌ننیه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ یاوه‌ری شاندێك به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی چه‌ند بابه‌تێك له‌باره‌ی رێككه‌وتنی فه‌ڵه‌ستین له‌ ده‌روازه‌ی ره‌فحه‌وه‌ چوو بۆ میسر.

شانده‌كانی حه‌ماس و فه‌تح ، له‌ چوارچێوه‌ی دانوستانه‌كانی قاهیره‌، پار ساڵ له‌ 12ی تشرینی یه‌كه‌مدا رێككه‌وتننامه‌یه‌كیان واژوو كرد كه‌ دابه‌شكردنی فه‌ڵه‌ستینی كۆتاییپێهێنا.

627 جار خوێندراوەتەوە
09/02/2018

بابەتی زیاتر