Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. له‌ پێنج پارێزگا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو


په‌یام ـ 

له‌ به‌غدای پایته‌خت و چوار پارێزگای تر له‌ ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، خۆپیشاندانی هاووڵاتیان دژی بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت به‌رێوه‌چوو.

دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چالاكانی مه‌ده‌نییه‌وه‌ بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندانه‌كان دژی گه‌نده‌ڵی له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراقدا كرا، له‌ به‌غدای پایته‌خت و،پارێزگاكانی كه‌ربه‌لا و موسه‌ننا و بابل و نه‌جه‌ف، به‌ هه‌زران هاولاَتی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.

 له‌ شاری به‌غدا خۆپیشانده‌رێكی زۆر له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر كۆبوونه‌وه‌ و دروشمیان دژی گه‌نده‌ڵی به‌رزكرده‌وه‌.

له‌ شاری نه‌جه‌ف خۆپیشانده‌ران ڕوویانكرده‌ نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان، بۆئه‌وه‌ی داوای لێبكه‌ن پاڵپشتی له‌ جه‌نگی دژی گه‌نده‌ڵی بكات.

767 جار خوێندراوەتەوە
09/02/2018

بابەتی زیاتر