Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فڕۆكه‌ جه‌نگیيه‌كانی‌ ئیسرائیل چه‌ند ئامانجێكی‌ ڕوسیاو ئێرانى له‌سوریا بۆردوومان كرد

په‌یام ـ

سوپای‌ ئیسرائیل له‌كاردانه‌وه‌ی‌ خستنه‌خواره‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌یه‌كیدا له‌سوریا،  12 ئامانجی ڕوسیاو ئێران له‌و وڵاته‌ بۆردوومان ده‌كات.

دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئیسرائیل له‌سوریا خرایه‌خواره‌وه‌، ئیسرائیل هێرشی چڕی بۆسه‌ر بنكه‌و پێگه‌كانی ئێران و ڕوسیا له‌و وڵاته‌ ده‌ستپێكردووه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا 12 بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ ئیسرائیله‌وه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج، كه‌سێیان سه‌ر به‌ڕوسیاو چواری‌ دیكه‌شیان سه‌ر به‌ئێران بوون.

ئاژانسی سپۆتینكی ڕوسی هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیلی‌ بۆ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانی ڕوسیا له‌سوریا پشتڕاستكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان سێ بنكه‌و سیستمی به‌رگریی دژه‌ ئاسمانی سه‌ر به‌ڕوسیایان بۆردومانكردووه‌.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئیسرائیل ئاشكرایانكردووه‌ به‌هۆی مه‌ترسی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر سوریا، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێنگوریۆن له‌ئیسرائیل داخراوه‌. 
هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر سوریا له‌كاردانه‌وه‌ی‌ خستنه‌خواره‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌یه‌كی ئێف16ـی‌ ئیسڕائیلیدایه‌ له‌لایه‌ن سوریاوه‌، كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوای‌ به‌ئامانجگرتنی‌ بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ له‌سوریا خرایه‌خواره‌وه‌.


1112 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2018

بابەتی زیاتر