Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانی‌ عێراق بۆ دووه‌مجار یاسای هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی هه‌مواركرده‌وه‌

په‌یام ـ

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق یاسای هه‌ڵبژاردنی هه‌موار كرده‌وه‌‌و ڕێگه‌ی‌ به‌ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی‌ ئاماده‌ییدا خۆیان بپاڵێون.
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق له‌ دانیشتنی ئاسایی ئه‌مڕۆیدا ژماره‌یه‌ك هه‌مواری‌ له‌ یاسای ژماره‌ (45)ی ساڵی 2013 هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌راندا، كرد.

له‌ یه‌كێك له‌ بڕگه‌كاندا ڕێگه‌ی‌ دا به‌ قه‌واره‌ و لیسته‌كان به‌ ڕێژه‌یه‌ك كه‌ له‌سه‌دا 20 زیاتر نه‌بێت كه‌سانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی‌ ئاماده‌یی‌و هاوشێوه‌كانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ران بپاڵێون.

دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كه‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی تێدا هه‌مواركرا گومانی ته‌واونه‌بوونی ڕێژه‌ی‌ یاسایی له‌سه‌ره‌، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ جێگری‌ یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن هه‌ردوو فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندن‌و په‌رله‌مانیی بۆ به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ ڕاسپارد.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ خودی هه‌مواری‌ یاساكه‌ ناڕه‌زایی ژماره‌یه‌ك كوتله‌ و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی لێكه‌وته‌وه‌‌و ژماره‌یه‌كیان به‌نیازن په‌نا بۆ دادگای‌ فیدراڵیی به‌رن.

ئه‌مه‌و له‌ ئێستادا 53 په‌رله‌مانتار بڕوانامه‌ی‌ ئاماده‌یی‌و هاوشێوه‌كانیان هه‌یه‌.

644 جار خوێندراوەتەوە
11/02/2018

بابەتی زیاتر