Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ 40 ملیاری‌ دیكه‌ی‌ له‌ به‌شه‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم كه‌مكرده‌وه‌


په‌یام ـ

په‌رله‌مانتارانی‌ كورد له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نن: له‌ بودجه‌ی 2018، حه‌یده‌ر عه‌بادی، 40 ملیاری‌ دیناری‌ له‌ پشكی هه‌رێمی كوردستانی كه‌مكردوه‌ته‌وه‌. 
بریارده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق رایگه‌یاند: عه‌بادی ره‌شنووسێكی ده‌ستكاریكراوی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان زیادبكات، كه‌چی بڕێكی زۆری كه‌م كردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید بریارده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ دارایی عێراق  رایگه‌یاند: به‌پێی ره‌شنووسه‌ نوێیه‌كه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ كه‌ بۆ په‌رله‌مان نێردراوه‌، له‌و پشكه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاریكرابوو، عه‌بادی نزیكه‌ی 40  ملیار دیناری دیكه‌یشی كه‌مكردووه‌ته‌وه‌. 

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ بڕه‌كه‌ له‌ به‌شی‌ وه‌به‌رهێنان كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.
ئه‌و زانیاریانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مرۆ فراكسیۆنه‌ كوردیه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق كۆبوونه‌وه‌ و له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌لیم جبوری جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ حه‌یده‌ر عه‌بادیه‌وه‌ كردووه‌ و ناوبراو بێ ئاگایی خۆی له‌ هه‌واڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ پشكی كورد له‌ بودجه‌ی‌ 2018ی عێراق راگه‌یاندوه‌.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان له‌ به‌غدا  چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بوون عه‌بادی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌دا له‌ سه‌دا 12 و پۆینت 67 ه‌وه‌ بۆ له‌سه‌دا 17 زیادبكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 9 داواكارییان پێشكه‌شی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردووه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی نه‌داوه‌ته‌وه‌.


2833 جار خوێندراوەتەوە
11/02/2018

بابەتی زیاتر