Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دانه‌غاز: 466 ملیۆن دۆلارمان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه‌‌و قه‌رزی‌ تریشمان لایان ماوه‌



كۆمپانیای دانه‌غاز قه‌رزه‌كانی‌ له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات‌و ده‌ڵێت: له‌ماوه‌ی‌ ڕابردوودا بڕی‌ 466 ملیۆن دۆلاریان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه‌‌و چه‌ندین ملیۆن دۆلاری‌ دیكه‌شیان وه‌ك قه‌رز ماوه‌. 
كۆمپانیای‌ دانه‌غاز ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات:  466 ملیۆن دۆلاریان له‌حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه‌ و تێكڕای شایسته‌ داراییه‌كانی تری كۆمپانیاكه‌شیان له‌ ساڵی 2017 دا كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ نه‌دراوه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ حه‌وت ملیۆن دۆلار.
كۆمپانیای دانه‌ غازی ئیماراتی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه‌، ساڵی 2017 قازانجه‌كانیان زیادیكردووه‌ هۆكاره‌كه‌شی بۆ زیادبوونی ئاستی به‌رهه‌مهێنانیان له‌ كه‌رتی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان و میسر گه‌ڕادۆته‌وه‌.
لای خۆشیه‌وه‌ پاتریك ئاڵمان وارد سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای دانه‌غاز ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، به‌هۆی ئه‌و رێككه‌وتنه‌مان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆتایی مانگی ئابی ساڵی رابردوو به‌ به‌های 2 ملیارو 200 ملیۆن دۆلار، ئێمه‌و هاوبه‌شه‌كانمان قازانجێكی باشمان ده‌ست كه‌وتووه‌


810 جار خوێندراوەتەوە
12/02/2018

بابەتی زیاتر