Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هۆڵه‌ندا.. كه‌سێكی نه‌ناسراو ئاگری له‌ مزگه‌وتێك به‌ردا



كه‌سێكی نه‌ناسراو له‌ شاری دراختن باكووری رۆژهه‌ڵاتی هۆڵه‌ندا ئاگری له‌ مزگه‌وتێك به‌ردا.
به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌قفی ناوه‌ندی ئیسلامی له‌ هۆڵه‌ندا، له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: كه‌سێكی نه‌ناسراو له‌ شاری دراختنی‌ باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی هۆڵه‌ندا ئاگری له‌ مزگه‌وتیك به‌رداو، زیانێكی زۆریش به‌ر مزگه‌وته‌كه‌ كه‌وت.
وتیشی: په‌لاماره‌كه‌ ده‌وروبه‌ری سه‌عات چواری به‌ره‌به‌یان به‌كاتی شاره‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌و كامێراكانی چاودێری وێنه‌ی په‌لامارده‌ره‌كه‌یان تۆمار كردووه‌، كه‌ شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌كان ده‌شكێنێت و ئاگر له‌ مزگه‌وته‌ به‌رده‌دات.
هه‌رله‌درێژه‌ی وته‌كانیدا بن ناسر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌ ئێستادا، پۆلیس دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ كردووه‌ته‌وه‌.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌: له‌ ساڵانی رابردوودا له‌ چه‌ند وڵاتێكی ئه‌ورووپی، هێرش كرایه‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك مزگه‌وت، ئه‌م رووداوانه‌ هاوكاتن له‌گه‌ڵ زیادبوونی دژایه‌تیی ئایینی‌ ئیسلام  له‌و وڵاتانه‌ی  كه‌ پارته‌ ره‌گه‌زپه‌رسته‌ توندره‌وه‌كان وه‌ك ده‌ستكه‌وت و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاری ده‌هێنن.

716 جار خوێندراوەتەوە
12/02/2018

بابەتی زیاتر