Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گه‌یشته‌ هه‌ولێر

په‌یام ـ

دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا گه‌یشته‌ هه‌ولێرو له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

جان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ئه‌مرۆ سه‌ردانی به‌غدا-ی پایته‌ختی عێراقی كرد، به‌پێی میدیاكانی عێراق ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ تاوتوێكردنی بونیادنانه‌وه‌ی عێراقه‌ له‌ قۆناغی دوای داعش.

له‌كاتی گه‌یشتنیدا بۆ به‌غدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند: "هاتووم تا پێتان بڵیم فه‌ڕه‌نسا پاڵپشت و هاوه‌ڵتان ده‌بێت، هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵتان ده‌بین، له‌هاوپه‌یمانی دژی داعش له‌گه‌ڵتان بووین و له‌ قۆناغی بونیادنانه‌وه‌ش له‌گه‌ڵتان ده‌بین".

هاوكات ئیبراهیم جه‌عفه‌ریی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ جان ئیڤ لۆدریان رایگه‌یاند: "هیوادارین  سود له‌ پسپۆڕه‌ فه‌ره‌نسیه‌كان وه‌ربگرین له‌ بونیادنانه‌وه‌دای عێراقدا".
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غداو كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق، جان ئیڤ لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گه‌یشته‌ هه‌ولێرو بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌. 
سه‌ردانه‌كه‌ی لۆدریان بۆ عێراق هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسی ئاوه‌دانی عێراق له‌ كوه‌یت، كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ به‌شداری زیاتر له‌ 70 شاند و نێردراوی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیپێكرد.


531 جار خوێندراوەتەوە
12/02/2018

بابەتی زیاتر