Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جبوری‌: پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ پێداویستییه‌ یاسایی‌و ده‌ستورییه‌كانی پڕنه‌كردۆته‌وه‌

په‌یام ـ

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ بودجه‌ی عێراق و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: هاتنی بودجه‌ بۆ په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی ده‌ستوری خۆی 49 رۆژ دواكه‌وتووه‌، هه‌روه‌ها پێداویستییه‌ یاسایی و ده‌ستورییه‌كانی پڕنه‌كردۆته‌وه‌".

سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق  وتیشی‌ "داواده‌كه‌ین كه‌ بڕی له‌سه‌دا 20 بۆ دابینكردنی شایسته‌كانی پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی نه‌وت ته‌رخانبكرێت".

جبوری ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد "په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كان سه‌رنجی زۆریان له‌سه‌ر بودجه‌ی 2018 خسته‌ڕوو، به‌تایبه‌ت خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و شایسته‌كانی جوتیاران، هه‌روه‌ها چاوخشانه‌وه‌ به‌ خه‌رجییه‌كانی هه‌رێم، به‌ڵام هه‌مواركردنه‌ تازه‌كه‌ كه‌ حكومه‌تی عێراق له‌بودجه‌دا كردوویه‌تی هیچ خواستێكی فراكسیۆنه‌ ناڕازییه‌كانی له‌خۆنه‌گرتووه‌، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو په‌رله‌مان وه‌ریگرت، هیچ گۆڕانكارییه‌كی له‌خۆی نه‌گرتبوو كه‌ فراكسیۆنه‌كان پێشكه‌شیان كردبوو".

329 جار خوێندراوەتەوە
12/02/2018

بابەتی زیاتر