Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قه‌ڵادزێ.. ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی‌ دزراودا گیرا


ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی‌ كردوه‌ته‌وه‌، پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی دزیاری له‌ جۆری ( توێتا كرۆلا/تكسی) مۆدێل 2011 له‌ لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر ( مكافحه‌ ) ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا كه‌ به‌پێی زانیاریه‌كان له‌ سلێمانی دزراوه‌ و شۆفێره‌كه‌شی به‌ بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر و به‌ مادده‌ی 461 به‌ند كرا و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش له‌ بنكه‌ی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر ده‌ستبه‌سه‌ره‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌شدا هاتووه‌ پاشان به‌ بڕیاری دادوه‌ر به‌ مادده‌ی 453 فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تباری یه‌كه‌م ده‌رچوو كه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ دزینی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.


437 جار خوێندراوەتەوە
13/02/2018

بابەتی زیاتر