Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا؛ له‌ بوودجه‌ی 2019دا نیوملیار دۆلاری‌ بۆ پرچه‌ككردنى هه‌سه‌ده‌ ته‌رخان كردووه‌


كۆنگرێسی‌ ئه‌مریكا به‌ پرۆژه‌ یاسای‌ ساڵی‌ 2019دا نزیكه‌ی‌ نیو ملیار دۆلاری‌ بۆ پرچه‌ككردن و مه‌شقپێكردنی‌ شه‌رڤانانی‌ كورد له‌ سوریا ته‌رخان كردووه‌و ئه‌و رێكاره‌ی‌ ئه‌مریكاش نیگه‌رانی‌ توركیای‌ لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌.


ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكا بڕیاریداوه‌ به‌ ته‌رخانکردنی 300 ملیۆن دۆلار له‌ بوودجه‌ی 2019ی پنتاگۆن بۆ مه‌شقپێکردن و پڕچه‌ککردنی هەسەدەو دابینکردنی 250 ملیۆن دۆلار بۆ هێزی ئاسایشی سنوور که‌ بۆ رێکخراوه‌که‌ دامه‌زرێنراوه‌، 


له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا هاكان چاوش ئوغڵو رایگه‌یاند ''درێژه‌دان به‌و هه‌ڵوێسته‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ له‌ روانگه‌ی ئێمه‌وه‌ که‌ ناسراوه‌ و ده‌یزانین، به‌ڵام کارێکه‌ که‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات نزیکه‌ی تا ئاستی پچڕان ده‌بات''.

693 جار خوێندراوەتەوە
13/02/2018

بابەتی زیاتر