Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاسایشی گەرمیان: دادگای تاوانەکانی کەرکوک/گەرمیان ئەندامێکی داعشی سزادا


ئاسایشی‌ گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێك دا ڕایده‌گه‌یه‌نێت "سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکوک/گەرمیان ئەندامێکی رێکخراوی تیرۆریستی داعشی سزا دا".

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "پاش کۆکردنەوەی زانیاری وورد و تەواو لە لایەن هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان توانرا بە تۆمەتی‌ ئەندامبوون لە رێکخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش تاوانبارێک بەناوی(عمر جمعە ربیع)لە دایک بووی(1981)و بەڕەگەز عەرەب و دانیشتووی ناحیەی(جەلەولا) لە بەرواری 25/10/2016 دەستگیر بکەن و پاش ئەوەی‌ دۆسیەکەی خرایە بەردەم بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەو سەرەڕای چەندین دانیشتنی دادگا و دانپێدانانی تاوانباری ناوبراو بە تاوانەکەیدا."

ئه‌وه‌ش هاتووه‌" سەرەنجام رۆژی 13/2/2018لە لایەن سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکووک/گەرمیان بڕیاری سزادان بۆ تاوانباری ناوبراو بە پێ ی ماددەی(2)ی تیرۆر بە ماوەی (5)ساڵ و یەک مانگ زندانی سزادرا."

له‌ كۆتایی‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ " كه‌ دواتر بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاکەی ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی کرا."

349 جار خوێندراوەتەوە
13/02/2018

بابەتی زیاتر