Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێرش‌و په‌لاماره‌كانی توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین له‌ 25 هه‌مین ڕۆژدا به‌رده‌وامه‌

په‌یام ـ

هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی سوپای توركیا و چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانی بۆسه‌ر عه‌فرین پێینایه‌ رۆژی 25 هةمینه‌وه‌، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌"ش رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ ده‌ستپێكی هێرشه‌كان تا ئه‌مرۆ" 862 سه‌ربازی توركیا و چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانی كوژراون.


هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری 23 رۆژی رابردووی شه‌ڕ و پێكدادان و ژماره‌ی كوژراوانی سوپای توركیاو میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی هاوپه‌یمانی ئه‌و وڵاتـه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی ئاراسته‌ی په‌یام كراوه‌ "له‌ ماوه‌ی 23 رۆژی له‌شكركێشی توركیا و هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر عه‌فرین، له‌ ئه‌نجامی بۆردومانه‌كان به‌ تۆپخانه‌ و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا تائێستا، 180 هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هید بوون و 413 هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربوون كه‌ ژن و منداڵیش له‌ ناویاندا هه‌ن".
هه‌سه‌ده‌ ئاشكراشیكردووه‌ له‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كاندا تا ئه‌مڕۆ، 862 سه‌ربازی سوپای توركیا و چه‌كدارانی هێزه‌كانی نزیك له‌و وڵاته‌ كوژراون.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا له‌ 24ه‌مین رۆژی شه‌ڕدا دانی نا به‌ كوژرانی 31 سه‌رباز و برینداربوونی 143 سه‌ربازی دیكه‌دا.

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا له‌ سایتی ره‌سمی خۆیدا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، "31 سه‌ربازمان كوژراوون و 143 سه‌ربازی دیكه‌ له‌ ده‌ستپێكی شه‌ڕه‌وه‌ بریندار بوون".
هاوكات هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" رایگه‌یاندووه‌ له‌ ماوه‌ی 24 رۆژی شه‌ڕدا 98 شه‌ڕڤان شه‌هید بوونه‌ و له‌ مه‌راسیمی ره‌سمیدا به‌ خاك سپێردراوون.
هه‌سه‌ده‌ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "له‌ ده‌ستپێكی شه‌ڕه‌وه‌ توانیویانه‌ دوو هێلیكۆپته‌رو 51 تانك و زرێپۆش و گوله‌نه‌بڕ و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی تێكبشكێنن".


429 جار خوێندراوەتەوە
13/02/2018

بابەتی زیاتر