داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌گوندێكی قه‌زای زاخۆ په‌كه‌كه‌ هێرشیكرده‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی توركیا

په‌یام ـ

له‌ گوندێكی قه‌زای زاخۆ چه‌كدارانی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان هێرشیانكرده‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی توركیا.
به‌پێی راگه‌یاندنه‌كانی نزیك له‌ په‌كه‌كه‌ له‌و شه‌ڕه‌دا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی توركیا كوژراون.

ئاژانسی رۆژنیوزی نزیك له‌ پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه‌" بڵاویكرده‌وه‌ "سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌ گوندی گرێ بی له‌ ناحیه‌ی باتیفای سه‌ر به‌ قه‌زای زاخۆ له‌ دژی سه‌بازگه‌یه‌كی توركیا له‌ سنوره‌كه‌ چالاكی ئه‌نجامدراوه‌.
رۆژ نیوز ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌ "له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا جگه‌ له‌ كوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای توركیا، تانكێك له‌ناو سه‌ربازگه‌كه‌دا ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌. 
هاوكات دوای هێرشه‌كه‌ سوپای توركیا به‌ تۆپ و فڕۆكه‌ بۆردومانی سنوره‌كه‌ی كردووه‌و زیانی زۆر به‌ر گونده‌كه‌ كه‌وتووه‌".

711 جار خوێندراوەتەوە
13/02/2018

بابەتی زیاتر