Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری‌ ڕۆشنبیری: ئاگاداری‌ سه‌رچاوه‌ی‌ داهاتی‌ میدیای‌ حزبیی نیم

په‌یام ـ

وه‌زیری‌ ڕۆشنبیریی هه‌رێم بێئاگایی خۆی‌ له‌ سه‌رچاوه‌ی‌ داهاتی‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ نزیك له‌ حزبه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات ڕاگه‌یاند.

خالید دۆسكیی وه‌زیری‌ ڕۆشنبیریی هه‌رێم له‌ وه‌ڵامی‌ پرسیارێكی په‌یامدا، بێ ئاگایی خۆی‌ له‌ سه‌رچاوه‌ی‌ داهاتی‌ ئه‌و كه‌ناڵانه‌ ڕاگه‌یاندو، باسی له‌وه‌ كرد سه‌رچاوه‌ی‌ داهاتی‌ كه‌ناڵه‌كان په‌یوه‌ندی‌ به‌ وه‌زاره‌ته‌وه‌ نییه‌و تائێستا هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی‌ داهاتی‌ ئه‌و كه‌ناڵانه‌ نییه‌.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن، ئه‌وانه‌ی‌ له‌ حزبه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ نزیكن، له‌م قه‌یرانی‌ داراییه‌شدا خه‌رجییه‌كی بێشووماریان تێدا ده‌كرێ‌و گومان ده‌برێت به‌ سامانی‌ گشتیی‌و له‌سه‌ر قووتی‌ خه‌ڵك به‌ڕێوه‌ببرێن.


482 جار خوێندراوەتەوە
13/02/2018

بابەتی زیاتر