Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار داوای كشانه‌وه‌ی‌ سوپای‌ توركیا له‌ خاكی هه‌رێم ده‌كه‌ن

په‌یام ـ

ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان یاداشتنامه‌یه‌كیان بۆ كشانه‌وه‌ی‌ سوپا و سه‌ربازگه‌كانی‌ توركیا له‌ خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاڕاسته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ په‌رله‌مان كرد.
له‌ یاداشتنامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ "بوونی‌ سوپای‌ توركیا له‌ كوردستان دژی‌ بڕیاری‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان و ده‌ستووری‌ عێراقی‌ فیدراڵ و یاسای‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌". 

داواش ده‌كه‌ن "حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ مه‌به‌ستی‌ پاراستنی‌ خاكی‌ كوردستان به‌ فه‌رمی‌ سوپای‌ توركیا له‌ خاكی‌ كوردستان بكاته‌ ده‌ره‌وه‌".
ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ 15 ساڵه‌ سوپای‌ توركیا زیاتر له‌ 18 بنكه‌ی‌ سه‌ربازیی‌ له‌ ناو خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌یه‌ و، به‌شێك له‌و سه‌ربازگانه‌ش كه‌وتوونه‌ته‌ قووڵایی خاكی‌ هه‌رێمه‌وه‌.


579 جار خوێندراوەتەوە
13/02/2018

بابەتی زیاتر