Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌دان چه‌كداری‌ داعش خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كرد

په‌یام ـ

له‌ نزیك گوندی (خوین)ی ده‌وروبه‌ری‌ خۆهه‌ڵاتی ئیدلب 340 چه‌كدارو ئه‌ندامی ڕێكخراوی داعش خۆیان ڕاده‌ستی یه‌كێك له‌ گرووپه‌كانی سوپای ئازادی سووریا كردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌و ژماره‌یه‌ 80 كه‌سیان بریندار بوون‌و چه‌ندین ئافره‌ت‌و منداڵیشیان له‌نێودابووه‌، به‌ر له‌ خۆڕاده‌ستكردنی ئه‌و 340 كه‌سه‌، ده‌یان كه‌سی دیكه‌یان له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارییدا، لێ كوژراوه‌.

سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ بۆ  ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سوپای‌ ئازاد له‌ به‌رانبه‌ر خۆ ڕاده‌ستكردنیان، گره‌نتی پاراستنی ژیانیان به‌و دیلانه‌ داوه‌.
  
ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو هێزه‌كانی ڕژێمی سوریا ‌و میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران له‌ سوریا ڕێگه‌یان داوه‌ 400 چه‌كداری‌ داعش له‌ دێره‌زوور و ڕه‌قه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی ئۆپۆزسیۆن له‌ خۆرهه‌ڵاتی ئیدلب بپه‌ڕنه‌وه‌.



2022 جار خوێندراوەتەوە
13/02/2018

بابەتی زیاتر