Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وەزیری دەرەوەی عێراق: داعش ١٨ هەزار هاووڵاتی عێراقی کوشتووە

وەزیری دەرەوەی عێراق، ئیبراهیم جەعفەری رایگەیاند لە ئاکامی هێرشە تیرۆریستییەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کە عێراقیان کردووەتە ئامانج، لەمیانی سێ ساڵی رابردوودا، ١٨ هەزار عێراقی کوژراون.

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش کە لە کوێت بەڕێوەدەچێت، جەعفەری گوتارێکی پێشکەشکرد.

وەزیری دەرەوەی عێراق گوتیشی: "بەهۆی تیرۆرەوە ١٨هەزار هاووڵاتی شەهید و ٣٦ هەزاری دیکە بریندار بوون".

جەعفەری ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو ژمارە قوربانییە لەسەرجەم ئەو ناوچانەی عێراق بوون کە کەوتنە ژێر کاریگەری هەڕەشەی تیرۆر.

وەزیری دەرەوەی عێراق، ئیبراهیم جەعفەری هیوای خواست وڵاتانی جیهان پاڵپشتی وڵاتەکەی بکەن لە قۆناغی بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوەی ئەو شارانەی کە لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە تووشی کاولکاری هاتوون. 

568 جار خوێندراوەتەوە
14/02/2018

بابەتی زیاتر